چۆنیەتی سڕینەوەی تیکتۆک

سڕینەوەی تیکتۆک تا ڕادەیەک کارێکی ئاسانە، بەمەرجێک بتوانی داخلی ئەکاونتەکەت ببیت و ئیمێڵ و وشەی نهێنی بزانیت، ئێستا ئاسانترین ڕێگات پێ دەڵێم بۆ سڕینەوەی تیکتۆک بەئاسانی.
چۆنیەتی سڕینەوەی تیکتۆک
پێش سڕینەوەی ئەکاونتی تیکتۆک ئەگەر دەتەوێت وێنە و ڤیدیۆکانت لەدەست نەدەیت، ئەوا زانیاری ئەکاونتەکەت کۆپی بکە.

چۆنیەتی سرینەوەی تیکتۆک

ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە بۆ سوتاندنی تیکتۆک (لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ios).
  1. ئەپی تیکتۆک بکەرەوه و دەست بنێ بە پڕۆفایلەلەت کە لەلای چەپ دەردەکەوێت.
  2. لەسەرەوە لای چەپ لیستێک هەیە دەست بنێ بە لیستەکەدا.
  3. لە خوارەوەی لیستەکە بژاردەی sittings and privacy هەیە دەچیتە سەر ئەم بژاردەیە.
  4. دواتر Account هەڵدەبژێریت، دواتر deactivate or delete account هەڵدەبژێریت کە لە خوارەوە دانراوە.
  5. دواتر delete account permanently هەڵدەبژێریت.
  6. ئینجا تیکتۆک داوای هۆکاری سوتاندنی ئەکاونتەکەتت لێدەکات، هۆکاری داخستنی دیاری دەکەیت، پاشان دەست دەنێی بە continue.
تیکتۆک دوایی ٣٠ ڕۆژ ئەکاونتەکەت بەتەواوی دادەخات، لە ماوەی ئەم ٣٠ ڕۆژەدا دەتوانی ئەکاونتەکەت چالاک بکەیتەوە ئەگەر پەشیمان بوویتەوە لە سڕینەوەی ئەکاونتەکەت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق