پاراستنی داتا و زانیاریەکانی مۆبایلەکەت

مۆبایلی بوەتە بەشێک لە ژیانمان، بۆیە داتا و زانیارییە کەسیەکانمان تێیدا هەڵدەگرین وەکو وێنە و ڤیدیۆ و ژمارە مۆبایل و نامەکان، زۆرجاریش زانیارییە داراییەکانی تێدایە وەکو کارتی بانکی، بۆیە پاراستنی زانیاری مۆبایل بۆتە کارێکی گرنگ بۆئەوەی دزەی پێ نەکرێت و پارێزراو بێت لە هێرش.
پاراستنی داتا و زانیاریەکانی مۆبایلەکەت
زانیاری مۆبایل.

گرنگترین ڕێنماییەکان بۆ پاراستنی زانیاری مۆبایل

1. بەکارهێنانی وشەی نهێنی بەهێز بۆ مۆبایل و سەرجەم ئەپ و هەژمارەکانت: بەکارهێنانی وشەی نهێنی بەهێز بە یەکەم هەنگاو دادەنرێت بۆ پاراستنی زانیاری مۆبایل، واباشترە وشەی نهێنی پێکبێت لە : ژمارە و وشە و هێما، وە دووربکەوەرەوە لە دانانی وشەی نهێنی لاواز و سادە وەکو ساڵی لەدایکبوون یاخود ژمارەکان بەڕیزکراوی، ئەوەی لەهەمووی پارێزراوترە دانانی پەنجەمۆر یان face id ە لەسەر مۆبایلەکەت.
2. دوورکەوتنەوە لە دابەزاندنی ئەو بەرنامانەی پارێزراو نین: ئەپە باوەڕپێنەکراوەکان یاخود نا فەرمیەکان یەکێکن لەو ڕێگایانەی کەلە ڕێگەیەوە داتا و زانیارییەکان دزەی پێدەکرێت، بۆیە دەبێت ئەپەکان لە کۆگا فەرمییەکان داونلۆد بکەیت وەکو Google Play و Apple App Store.
3. ئەپدەیت کردنی مۆبایل و ئەپەکان بە بەردەوامی: زۆرجار هەڵە لە سیستەمی مۆبایل و ئەپەکان ڕوودەدات ئەمەش وادەکات ئاسایش و سکوێرتی لاواز بێت، بۆیە پێویستی بە ئەپدەیت کردن دەبێت بۆئەوەی مۆبایلەکەت پارێزراو بێت لە هێرشی ئەلیکترۆنی و هاککردن.
4. بەکارهێنانی VPN لەکاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتە گشتیەکان: بەکارهێنانی ئینتەرنێتە گشتییەکان ئەگەری دزەپێکردنی زانیاری مۆبایل زیاتر دەکات چونکە هاککەرەکان بەئاسانی دەتوانن دەستیان بگات بە زانیاریەکانی مۆبایل، بۆیە VPN وادەکات زانیاریەکانت پارێزراو بن و هاککەران نەتوانن دەستیان پێبگات.
5. نەکردنەوەی ئەو نامە و بەستەرانەی لەڕێگەی ئیمێڵەوە بۆت دێ: زۆرجار هاککەران هەڵدەستن بە ناردنی بەستەر (لینک) لەڕێگەی ئیمێڵەوە کاتێک کلیکی لەسەر دەکەیت ڕاستەخۆ زانیاریەکانت دەچێتە لای هاککەران، یان پەڕەی تەزویرت بۆ دەنێرێت و داوای داخل کردنی ئیمێڵ و پاسۆرد دەکات، پێویستە دووربکەویتەوە لە کردنەوەی ئەم لینکانە.
6. دوورکەوتنەوە لە هەڵگرتنی زانیارییە کەسی و هەستیارەکان لەناو مۆبایل: واباشترە زانیاری کەسی و بانکی لەناو مۆبایل هەڵنەگریت وەکو پاسۆرد و ئیمێڵ.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق