باشترین مۆبایلی تەکنۆ بۆ ساڵی 2024

لەم بابەتەدا باس لە باشترین مۆبایلی 2024 دەکەین کە هی کۆمپانیای تەکنۆ بێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت مۆبایلی تیکنۆ بکڕن.
ئەگەر دەتەوێت باشترین و هەرزانترین مۆبایلی تەکنۆ بکڕیت ئەوا پێویستە ئەم بابەته بخوێنیتەوە کە باشترین مۆبایلی تیکنۆمان خستۆتەڕوو.
باشترین مۆبایلی تەکنۆ بۆ ساڵی 2024
باشترین مۆبایلی 2024.

مۆبایلی Tecno Camon 20 Pro

مۆبایلی Tecno Camon 20 Pro بە تازەترین مۆبایلی تەکنۆ دادەنرێت هەروەها بەباشترین مۆبایلی تیکنۆ هەژماردەکرێت بۆ ساڵی 2024، و بەهۆی مواسەفاتاتە بەرزەکانی ڕکابەری کۆمپانیا جیهانییەکان دەکات، ئایا شایستەی کڕینە؟ فەرموو مواسەفاتەکانی بزانە.
Camon 20 Pro
مۆبایلی تەکنۆ.
  1. ڕوونما 6.67 ئینج لە جۆری AMOLED.
  2. توانای نوێبوونەوە 120 هێرتز.
  3. پشتگیری لە تایبەتمەندی Always-on display دەکات.
  4. پرۆسێسەری لە جۆری MediaTek Helio G99 بە بناغەکراوی تەکنەلۆژیای 6 نانۆمەتری.
  5. پرۆسێسەری ڕێکخەری گرافیک Mali-G57 MC2.
  6. پاتری 5000 میلی ئەمپێر، و پشگیری لە بارگاویکەرەی خێرا دەکات بەخێرایی 33 وات.
  7. بیرگە 256 گێگابایت، و رام 8 گێگابایت، هەروەها پشتگیری لە SD card دەکات.
  8. سێ کامێرای هەیە، کامێرای سەرەکی 64 مێگاپیکسل.
  9. نرخی لە بازاڕەکانی عێراق: 200 هەزار.

مۆبایلی Tecno Camon 20 Premier

مۆبایلی Tecno Camon 20 Premier بە یەکێک لە باشترین مۆبایلەکانی تەکنۆ دادەنرێت کە دەتوانی بیکڕی، لە خوارەوە تایبەتمەندییەکانی دەزانین.
Tecno Camon 20 Premier
باشترین مۆبایل.
  • ڕوونما: 6.67 ئینج، جۆری ڕوونما: AMOLED.
  • توانای نوێبوونەوەی 120 هێرتز، لەگەڵ تایبەتمەندی Always-on display.
  • پرۆسێسەر Mediatek Dimensity 8050 بناغەکراو بە تەکنەلۆجیای 6 نانۆمەتر.
  • پرۆسێسەری ڕێکخەری گرافیک Mali-G77 MC9.
  • پاتری 5000 میلی ئەمپێر، بارگاویکەرەی بەخێرایی 45 وات.
  • بیرگە 512 گێگابایت و رام 8 گێگابایت.
  • سێ کامێرای هەیە، کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیکسل، کامێرای پێشەوە 32 مێگاپیکسل.
  • پشتگیری لە 4K دەکات.
  • نرخی 600 هەزارە.

مۆبایلی Spark 10 Pro

Spark 10 Pro
Spark 10 Pro بە یەکێک لە مۆبایلە ناوازەکانی تەکنۆ دادەنرێت کە هێشتا خواستێکی باشی لەسەرە، لە خوارەوە مواسەفاتەکانی باس ئەکەین، بزانین چی وای کردووە کە بە یەکێک لە مۆبایلە باشەکان دابنرێت.
  1. ڕوونما: 6.8 ئینج لە جۆری IPS LCD.
  2. توانای نوێبوونەوە 90 هێرتز.
  3. پرۆسێسەر Mediatek Helio G88 بناغەکراوی 12 نانۆمەتر.
  4. پرۆسێسەری ڕێکخەری گرافیک Mali-G52 MC2.
  5. بیرگە 128/256 گێگابایت و رام 8 گێگابایت.
  6. کامێرای پێشەوە 32 مێگاپیکسل.
  7. کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیکسل.
  8. پاتری 5000 میلی ئەمپێر، بارگاویکەرەوەی بەخێرایی 18 وات.
  9. نرخ: 200 هەزار.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق