هەرزانترین مۆبایلی پۆکۆ لە عێراق

زۆر کەس بەدوای باشترین و هەرزانترین مۆبایلی پۆکۆ دا دەگەڕێن، کە هی کۆمپانیای شیائومی (شاومی)ە کە کۆمپانیایەکی چینیە، لەم بابەتەدا سێ هەرزانترین مۆبایلی پۆکۆ دەخەینە ڕوو.
هەرزانترین مۆبایلی پۆکۆ لە عێراق
هەرزانترین مۆبایلی پۆکۆ.
کۆمپانیای شیائومی مۆبایلەکانی بە مواسەفاتێکی باش و نرخێکی گونجاو دەخاتە بازاڕەوە، کە جیای دەکاتەوە لە مۆبایلەکانی تر بە دیزاینی زۆر جوان و نوێ و تەکنەلۆژیای نایاب.

مۆبایلی Poco C65

Poco C65

لە نێو مۆبایلە هەرزانەکاندا مۆبایلی Poco C65 ە، کە لە مانگی 11 ی ساڵی ڕابردوو ڕاگەیەندرا، و ئێستا لە بازاڕەکانی عێراقدا نرخی نزیکەی 160 هەزار دینار دەبێت.

تایبەتمەندییەکانی

کێشی مۆبایلەکە 192 گرامە، وە ڕوونما لە جۆری IPS LCD و بە 6.74 ئینج، و توانای نوێبوونەوەی 90 هێرتزە و ڕووناکی بەرز دەبێتەوە تاکو 600 نیت.

سیستەمی وەگەڕخەر ئەندرۆید 13 لەگەڵ ڕووکاری MIUI 14 تایبەت بە Poco، و پرۆسێسەری Helio G85 و پرۆسێسەری ڕێکخەری گرافیک Mali-G52 MC2، و رام 4 و 6 و 8، و بیرگە 128 و 256 گێگابایت.

کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیکسل، و کامێرای پێشەوە 8 مێگاپیکسل لەگەڵ ناسینەوەی ڕووخسار.

دوو سیمکارت و هەستەوەری پەنجەمۆری تەنیشت، و دەرچەی USB Type-C، و پاتری 5000 میلی ئەمپێر لەگەڵ بارگاویکەرەوەی بە هێزی 18 وات.

مۆبایلی Xiaomi Redmi 12C

Xiaomi Redmi 12C
مۆبایلی Xiaomi Redmi 12C بژاردەیەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی بەدوای مۆبایلێک دەگەڕێن بیرگەی 128 گێگابایت و رامی 4 گێگابایت بێت، لەگەڵ ئەوەشدا نرخێکی گونجاوی هەبێت و مواسەفاتی باش بێت.

مواسەفاتی Xiaomi Redmi 12C

جۆری ڕوونما IPS LCD و 6.71 ئینج هەروەها HD+، و ڕووناکی بەرز دەبێتەوە تا 500 نیت.

کامێرای پێشەوە 5 مێگاپیکسل و کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیکسل.

پرۆسێسەری Mediatek Helio G85 کە بە تەکنەلۆجیای 12 نانۆمەتر بنیاد نراوە، و پرۆسێسەری ڕێکخەری گرافیک لە جۆری Mali-G52 MC2.

سیستەمی وەگەڕخەر ئەندرۆید 13 لەگەڵ ڕووکاری MIUI 14.

پاتری 5000 میلی ئەمپێر و بارگاویکەرەوەی بە توانای 10 وات.

هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە، و دوو سیمکارت و کارت میمۆری.

نرخی لە بازاڕەکانی عێراق بەم شێوەیە:
162 هەزار 128GB/6GB.
140 هەزار 128GB/4GB.
125 هەزار 64GB/3GB.

مۆبایلی Vivo Y17s هەرزانترین مۆبایلی 2024

Vivo Y17s
مۆبایلی Vivo Y17s نوێترین مۆبایلی کۆمپانیای Vivo ە لە ئاستی مامناوەند، کە مواسەفاتێکی باش و نرخێکی گونجاو هەیە، ئەگەر تۆ بەدوای هەرزانترین مۆبایل دەگەڕێیت کە بیرگەی 128 گێگابایت بێت و ڕامی 4 گێگابایت و ئەدایەکی باشی هەبێت و کامێراکەی باش بێت ئەوا Vivo Y17s باشترین هەڵبژاردەیە.

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Vivo Y17s

جۆری ڕوونما IPS LCD بە 6.56 ئینج و HD+ و ڕووناکی بەرز دەبێتەوە تاکو 700 نیت.

کامێرای پێشەوە 8 مێگاپیکسل، و کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیکسل.

پرۆسێسەری Mediatek Helio G85، و ئەندرۆید 13 ەی لەسەرە، و ڕووکاری Funtouch OS 13.

پاتری 5000 میلی ئەمپێر، لەگەڵ بارگاویکەرەوەی بە خێرایی 15 وات.

نرخی لە بازاڕەکانی عێراقدا نزیکەی 190 هەزار دینارە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق